ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی
چیت لێ زیادە بیبەخشە و چیت پێویستە داوا بکە
پاش ئەوەی لەلایەن بەڕێزێکەوە ئاگادارکراینەوە کە خانەوادەیەکی هەژار و کرێچی بەفرگر (سەلاجە)یان نیە, لەڕێی خێرخوازێکی بەڕێزەوە بەفرگرێکمان بۆ دابینکردن و ئەمڕۆ تەسلیممان کردن.
هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە لە ئێستادا چەندین خانەوادە پێویستیان بە پێویستی ناوماڵە وەک سەلاجە و فەرش و چەندین پێداویستی تر, بۆیە هەر بەڕێزێک کەرەستەی زیادەی لە ماڵەوە هەیە دەتوانێت پەیوەندیمان پێوە بکات.